باڵوێزی تورکیا ڕایگەیاند
هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەتوانن ڤیزا وەربگرن و ڕۆژانە ئەو وڵاتە سێ
هەزار ڤیزا دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق و ئەوانیش دەتوانن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە
ڤیزای ئەلیکترۆنی وەربگرن.
فاروق قایماقچی، باڵیۆزی توركیا ڕایگەیاند
"توركیا ناچاربوو مەرجەكانی بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی عێراقی بگۆڕێت ئەوەش
دوای لێشاوی كۆچكردن لەلایەك و لەلایەكیتریشەوە بەهۆی ڕێگریكردن لە تیرۆر" .
هەروەها ڕاشیگەیاند "توركیا
مەرجەكانی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراقی ئاسان دەكاتەوەو لەمەولارۆژانە
دەتوانرێت ڤیزا بدرێتە نزیكەی سێ هەزار كەس".
سەبارەت بە شێوازی پێدانی ڤیزاکەش
دەڵێت "هاوڵاتیانی عێراقی بەلەبەرچاوگرتن و ڕەچاوكردنی مەرجەكانمان دەتوانن
لەباڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا و سەركونسوڵگەری توركیا لە هەولێر بەڕێگای
ئینتەرنێتەوە ڤیزای ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە و لە ماوەی یەك دوو رۆژدا ڤیزایان پێ
دەدرێت" .