خۆپیشاندان لەم شارانەی هەرێم دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە هەریەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەردوو قەزای ڕانیە و کەلار و کفری وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر دابەشنەکردنی مووچەکانیان، بەشێک لە مامۆستایان دەستیان بەخۆپیشاندان کرد.
ئەمڕۆ لە هەریەکە لە شارەکانی سلێمانی و ڕانیە و کەلار و کفری، مامۆستایان بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە تا ئێستا حکومەت وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردەی ڕانەگەیاندووە.

حکومەتی هەرێم جگە لەوەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش و وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی، مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی نەداوەو ئەمەش بۆتە مایەی نارەزایەتییەکی زۆری هاولآتیان، بەتایبەتی لەم جەژنەدا.


AM:10:31:12/09/2016