لەشاری وان تەقینەوەیەکی گەورە بارەگای ئاکەپەی کردە ئامانج

‌وێنە : ئەرشیف
بەیانی ئەمڕۆ ٩/١٢ تەقینەوەیەکی گەورە بارەگای پارتی دادو گەشەو شارەوانی وانی لە باکوری کوردستان کردە ئامانج.

ئاژانسی دۆغان بلآویکردەوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە ژمارەیەکی زۆر بریندار هەیەو ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ١٩ بریندار دەکەن.

ئەو تەقینەوەیە رۆژێک دوای ئەوە دێت کە حکومەتی ئاک پارتی ٢٤ سەرۆک شارەوانی هەڵبژێردراوی کوردی گۆڕی و لەبری ئەوان خەڵکانی سەر بەخۆیانی لەشوێنیان دانا.

موراد قەرەیلآن فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند" ئەو کەسانەی لە شوێنی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان دادەنرێن، دەکرێنە ئامانجی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان. 


PM:01:28:12/09/2016