ناوەرۆکی پەیامەکەی ئۆچ ئالان راگەیەندرا

‌محەمەد ئۆچ ئالان دوای بینینی ئوچ ئالان
سەرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کە دوو ساڵە حکومەتی تورکیا رێگا نادات ببینرێت، دوێنێ محەمەد ئۆچ ئالانی برای بینی و ئەمڕۆ رایگەیاند" وەفدی حکومەتی تورکیا چاویان پێکەوتووەو وا بڕیارە سەردانی بکەنەوە".

عەبدوڵا ئۆچ ئالان لە رێگای براکەیەوە رایگەیاندووە" لایەنی گەورە دەوڵەتی توركیایە بۆ پرسی چارەسەری‌و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن 2 كەس بنێرنە لای من بۆ ئیمرالی‌و لەماوەی 6 مانگ پرسەكە چارەسەر دەكرێت، ئەگەرنا ئەوە 40 ساڵە شەڕەو 80 ساڵی دیكەش هەر بەردەوام دەبێت".

محەمەد ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان كە دوێنێ سەردانی دورگەی ئیمراڵی كردو دیداری لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا، ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەیامی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكەی ئاشكرا كرد.

محەمەد ئۆچ ئالان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە عەبدوڵا ئۆچ ئالان پێی راگەیاندووە" بۆ پرسی چارەسەری‌و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن 2 كەس بنێرنە لای من بۆ ئیمرالی‌و لەماوەی 6 مانگ پرسەكە چارەسەر دەكرێت، ئەگەرنا ئەوە 40 ساڵە شەڕەو 80 ساڵی دیكەش هەر بەردەوام دەبێت".

محەمەد ئۆجەلان ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە"تەندروستی عەبدوڵا ئۆجەلان باشە".
 
لەكاتی چاوپێكەوتنی محەمەد ئۆجەلان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی برای، دوو بەندكراوی دیكەی پەكەكەش كە لە ئیمراڵی زیندانین ئامادەبوون، هەروەها عەبدوڵا ئۆجەلان وتویەتی پڕۆژەمان ئامادەیە بۆ چارەسەری پرسی كورد.
 
 
كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی محەمەد ئۆجەلان لەناوەندی بەدەپە لە ئامەد لەناو ئەو 50 كەسایەتییەدا ئەنجامدرا كە بەهۆی قەدەغەكردنی دیدار لەگەڵ ئۆجەلان مانگرتنیان لەخواردن دەستپێكردبوو.

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو كەسایەتییانە مانگرتنەكەیان شكاند، بەڵام رایانگەیاند بەرخۆدانیان لە دژی كودەتای ئاكەپە بەردوام دەبێت بەهۆی لادانی سەرۆك شارەوانییەكانی دەبەپەو  كاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ دەرژێنە سەر شەقامەكان.
ماوەی دوو ساڵە رێگانەدەدرا لەزیندان ئۆچ ئالان ببینرێت، ئەمە لەکاتێکدا لەساڵی ١٩٩٩ ەوە سەرۆکی پەکەکە لەلایەن دەزگای سیخوڕی تورکیاوە لە کینیا دەستگیرکراو هێنرایەوە بۆ تورکیا.



PM:04:29:12/09/2016