بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆری ( تویتا پیکاب و BMW) لەسەرڕێگای گردەگۆزینە ٤ کەس گیانیان لەدەس داو ۲ کەسیتر بریندارە.
ئێستا بەهۆی پێکدادانی دوئۆتۆمبێل لەجۆری(توێتا پیکاب و BMW) لەسەرڕێگای گردگۆزینە، ٤ کەس گیانیان لەدەست دا ، کە ۳ ئافرتە و ۱منداڵە کەسەرنشینی BMWبون، شۆفێری هەردو ئۆتۆمبێلەکەش بریندارە، BMW بەئاراستە ی گردەگۆزینە ڕۆشتوە و پیکابەکە بەئاراستەی کەلار ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەوڕێگایە جوت سایدە ، BMW کۆنترۆڵی لەدەست داوە ڕۆشتوەتە سایدی ئەودیوو ،ئەوڕوداوە ی لێ دروست بوە.
هەر ئەمڕۆ لە شارەزوور لە نزیک سەیدسادق لە رووداوێکی تردا کە دوو ئۆتۆمبیل بە یەکیاندا داو ٧ هاولآتی تر گیانیان لەدەستدا.
ئا: ئەیاد کەمالی