ئێران تۆپبارانی ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانی دەستپێکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨ ەوە تۆپبخانەکانی ئێران جارێکی تر دەستیانکردەوە بە بۆردومانی ناوچە بەرزاییەکانی برادۆست لە ناوچەی سیدەکان.  
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان کاروان کەریم خان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لە سەعات هەشتی بەیانییەوە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوێستانەکانی بەربزینیان لە دەڤەری برادۆست داوەتە بەر تۆپباران".
 
کاروان کەریم خان، ئاماژەی بەوەش کرد "تۆپبارانەکە زۆر خەستە کوێستانەکانی بەربزین و سەقەر کە بارەگای پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی لێیە کراونەتە ئامانج".

ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە ئاگر بەربۆتە مەزار وباخ و بێستانەکانی هاوڵاتیان دەڤەرەکەو، کۆچەریەکانیش خەریکە ناوچەکە چۆڵدەکەن.



AM:11:58:17/09/2016