رەغدە سەدام حسێن دەیەوێت بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق بکات

کچە گەورەی دیکتاتۆری پێشووی عێراق، رەغدە سەدام حسێن دەیەوێت سوود لەو لێبوردنە وەربگرێت کە پەرلەمانی عێراق دەریکردووەو بگەڕێتەوە عێراق و بەشداری هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ بکات.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە کچە گەورەکەی سەدام حسین کە ٤٨ ساڵە دەیەوێت بگەرێتەوە بۆ عێراق و بەشداری هەڵبژاردن بکات و سەرۆکایەتی هاوپەیمانێتیەکی عەشایری تازە بکات.

رەغدەی سەدام حسێن کە ئێستا لە ئوردون دەژی، دەیەوێت سوود لەو لێبوردنە وەربگرێت کە مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق دەریکرد و بەشداری هەڵبژاردن بکات.

دەسەڵاتدارانی ئوردون مانگی رابردوو داوایەکی ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراقی رەتکردەوە کە رەغدە رادەستی عێراق بکرێتەوە تا دادگایی بکرێت بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە "داعش".  

هاوکات پۆلیسی ئەنتەرپولی نێودەوڵەتی لەسەر داوای عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ رەغدە سەدام حسێن دەرکردووە بە تۆمەتی تێوەگلان لە کاری " تیرۆریستی" و نزیکی لە داعشەوە.

رەغدە دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراقی لە ٢٠٠٣ دا، خۆی و دوو خوشکەکەی و دایکی هەڵهاتن بۆ ئوردون و لەوێ نیشتەجێبوون.



AM:11:05:19/09/2016