وه‌ستا ره‌سوڵ لەسەر پەكەكە وەڵامی ئەرشەد ساڵحی دەداتەوە
بەرپرسی میحوەری كەركوكی هێزی پێشمەرگە وەڵامی سەرۆكی بەرەی توركمانی دەداتەوە كە گەریلاكانی پەكەكەی بەتیرۆریست ناولێبردوە‌و داوای چوونە دەرەوەیان لە كەركوك دەكات.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند: رایگه‌یاند: له‌به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به‌باشمانزانی وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوره‌ی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رایگشتی بده‌ین به‌وه‌ی كه قسه‌كانی ئه‌رشه‌د ساڵحی ناحه‌قییه به‌رامبه‌ر به‌حزبێكی ره‌سه‌نی كوردستانی، هه‌م له قسه‌كانیدا هه‌ندێ ناڕاستی هه‌یه، بۆیه ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و فه‌رمانده‌كانی میحوه‌ری چوار له سنووری كه‌ركوك به‌باشمانزانی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بۆ رایگشتی و هاووڵاتیانی كوردستان بده‌ین.
هه‌رله‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌ستا ره‌سوڵ وتی: ئه‌رشه‌د ساڵحی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی به تیرۆرست ناوبردوه‌و په‌كه‌كه‌ی به حزبێكی زۆر نامۆ‌و ناشرین وه‌سفكردوه، بۆیه ئێمه له‌وه‌ڵامدا به‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێن گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پارتێكی ره‌سه‌نی كوردین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆرست نین.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌خلاقییه‌ن رێگا به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین به‌و شێوه‌یه تۆمه‌تی ناڕه‌واو نادروست ئاڕاسته‌ی هێزێك بكرێت كه شان به‌شانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش ده‌چه‌نگن و له‌و پێناوه‌شدا خوێنیان ڕشتووه‌و له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا شه‌هیدیانداوه.
وتیشی: به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش دروستبووه، په‌یام و پێناسه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك شه‌ڕی دژی داعش بكات ئه‌وه له‌به‌ره‌ی گه‌لدایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تیرۆرست نییه، به‌ڵكو ئئه‌وانه تیرۆرستن كه پشتگیری و هان و پشتگیری كه‌سانی وه‌ك ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی ناڕه‌واو ناڕاست بكاته‌سه‌ر لایه‌ن و هێزێك كه دژی مه‌ترسیدارترین و دڕنده‌ترین هێزی دژی مرۆڤایه‌تی كه داعشه ده‌جه‌نگێت و له‌و پێناوه‌دا خوێن ده‌ڕێژێت و شه‌هیدی داوه.
وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌رشه‌د ساڵحی خۆی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌و ئه‌وه‌ی له‌بیره كه له كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی عیراقدا له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلا به پاڵه‌وانی شه‌ڕه‌كانی دژبه تیرۆرستانی داعش وه‌سفده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه له‌و كاته‌دا هیچ ده‌نگێكی لێوه نه‌هات و نه‌یوێراوه بڵێت، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران چۆن به‌و شێوه‌یه وه‌سفی هێزێكی له‌و جۆره ده‌كه‌یت ئه‌و هێزه تیرۆرسته.
هه‌روه‌ها وه‌ستا ره‌سوڵ وتیشی: ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری كه‌ركوك تۆمه‌ت و هێرشه‌كانی ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه وه‌ك حزبێكی ره‌سه‌نی كوردی سه‌یری پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ین و وه‌ك ره‌وشتی پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلایی ته‌ماشای ئه‌و گه‌ریلایانه ده‌كه‌ین كه به‌شدارن له تێكڕای شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا له دژی داعش.
به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوك روونیشكرده‌وه، ساڵحی تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كردۆته پاڵ گه‌ریلا كه ناوچه‌كانی كه‌ركوك و داقوق و دوزخورماتوو له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌ریلایانه‌وه داگیركراون، ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌وه روونده‌كه‌ینه‌وه كه له دزوه هه‌تاكو دوبز ئه‌م ناوچه‌یه نزیكه‌ی 50 هه‌زار پێشمه‌رگه جێگیركراون، چۆن به 40 بۆ 50 ئه‌ندامی گه‌ریلا ئه‌م ناوچه فراوانه داگیر ده‌كرێت، ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌من له ناوچه‌كه‌داو له‌سه‌ر داوای پارێزگاری كه‌ركوك بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بانگهێشت كراون، ئه‌وان بۆ پاراستنی ئه‌م ناوچه‌ی سه‌دان كیلۆمه‌تریان بڕیوه‌و گیانی خۆیان له پێناو ئه‌م خاكه‌دا به‌خشیوه‌و له‌و پێناوه‌شدا چه‌ند شه‌هیدێكیان داوه‌بۆیه ده‌بوایه به‌رامبه‌ر پاراستنی كه‌ركوك له ده‌ست تیرۆرستان ئه‌و هێزانه رێزیان لێبگیرایه‌و سوپاسیان بكردنایه نه‌ك هێرشی ناڕه‌واو تۆمتباربكرێن به داگیركره‌و تیرۆرست.
PM:01:20:19/09/2016