لە هەڵەبجە خۆپیشاندانە
ئاسایش بەتەقە بلآوە بە خۆپیشاندەران دەکات ( نوێکراوەتەوە )

ئەمشەو لەشاری هەڵبجە ژمارەیەک هاولآتی لە دژی دواکەوتنی مووچەو گەندەڵی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

خۆپیشاندانەکە نزیکی بارەگایەکی لقی ١٢ پارتییەو ئاگریان لەسەر شەقامە گشتیەکە کردەوە، هێزەکانی ئاسایشیش سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی خۆپیشاندانەکەن.

هێزەکانی ئاسایش لە ئەنجامدا توانیان بە تەقەکردن بە ئاسماندا کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن.


PM:09:33:20/09/2016