ده‌میرتاش لەگەڵ تاڵەبانی دیداری كرد
ئەمرۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی هەدەپە گەیشتە سلێمانی‌و سەردانی ماڵی تاڵەبانی كرد‌و بەشداری كۆبوونەوەیەكی كرد كە هەریەك لە هێرۆ ئیبراهیم‌و سەعدی پیرە تێیدا بەشداربوون.
له‌دیداره‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری (ی.ن.ك) له ئانكه‌ره‌و باڵیۆز دكتۆر محه‌مه‌د سابیر و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی (ی.ن.ك) ئاماده‌ی بوون، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وێڕای خۆشحاڵیی بۆ دیداره‌كه، به ناوی خۆی وه‌فده‌كه و هه‌ده‌په شادیی زۆری ده‌ربڕی كه ته‌ندروستی به‌ڕێزیان له‌وپه‌ڕی باشیدایه و به‌روپێشچونی زیاتری به‌خۆوه بینیوه .
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی بارودۆخی ئه‌مڕۆی توركیا به‌گشتیی و باری سیاسیی و ئه‌منیی له كوردستانی توركیا‌و پێشكه‌تن و به‌ره‌وپێشچونی هه‌ده‌په له‌ئاست جیاجیاكاندا له نه‌خشه‌ی سیاسیی توركیا به‌گشتیی، روناكی خسته‌سه‌ر په‌رۆشی هه‌ده‌په بۆ به‌ئاشتیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی باكور له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تێز‌و روانینانه‌ی كه مام جه‌لال-یش رۆڵی به‌رچاو و سه‌ره‌كیی هه‌یه له داریشتنی بناغه‌كه‌یداو، وتی:"ئێمه پێویستمان به پشتگیریی و هاریكاری سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و مام جه‌لال بۆ ئێمه به‌ها و نرخێكی مه‌زنی هه‌یه، به‌ڕاستی راوێژ و رێنمایه‌كانی ئێوه بۆ هه‌موو لایه‌ك پێگه‌و ئه‌همیه‌تی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ باكور به‌ڵكو بۆ هه‌مو كورد‌و ناوچه‌كه‌ش".
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ئه‌وه‌یشی به بیر هێنایه‌وه كه به پشتیوانیی و ده‌ستپێشخه‌ری مام جه‌لال هه‌میشه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان (باشور) بوه‌ته بنكه‌ی پشتیوانیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌شه‌كانی تری كوردستان.
PM:04:57:23/09/2016