ده‌میرتاش: له ناكۆكییەكانی هه‌رێمدا پشتی هیچ لایه‌نێك ناگرین
ئەمڕۆ سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی هەدەپە و شاندی یاوەری لەگەڵ یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان لە نوسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
پاش كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند "پێویستە هەموومان پێکەوە کاری نەتەوەی بکەین و ببینە خاوەنی ستراتیجێکی نەتەوەی یەکگرتووە".
وتیشی "بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش و شاندی هاوڕێی دەستپێشخەرییەکیان پێشکەشکردووە بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسی لە باشوری کوردستان ، ئێمەش ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین بۆ سەرکەوتنی ئەو دەستپێشخەرییە".
هاوکات سەلاحەدین دەمیرتاش ڕایگەیاند " دڵخۆشم بەوەی سەرجەم لایەنەکانی باشوری کوردستان ئامادەی خۆیان ڕاگەیاندووە کە بە گفتوگۆ و ئاشتی کێشەکانیان چارەسەر دەکەن" و وتیشی "هەر وەک چۆن لەبەرامبەر دوژمانمان لە خەباتداین ، بەو شێوەیەش دەبێت لە ناوخۆدا پرۆسەی دیموکراسی گەشە پێبدەین".
هاوكات هەر ئەمرۆ وه‌فدی هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌مرۆ شه‌ممه 24/9/2016، له‌سلێمانی كۆبوه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بۆ شۆرش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رێكخرا.
ده‌میرتاش، رایگه‌یاند له ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمدا ئه‌وان بێلایه‌ن دهبنو پشتی هیچ لایه‌نێك ناگرن دژی لایه‌نێكی تر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردوه‌و هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ‌و دیالۆگدان.
PM:04:08:24/09/2016