کۆنفرانسی دووەمی ڕێکخراوی
دابڕان کە ماوەی دوو ڕۆژی خایەند، وتەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی سەبارەت بە داهاتەکەی، لە ڕاگەیەندراوێکیشدا تێچووی کۆنفرانسەکە
ڕاگەیەندرا.
بە گوێرەی ئەو
ڕوونکردنەوەیە کە وینەیەکی دەست سپی میدیا کەوتووە هاتووە " ئه‌و كۆنفرانسه
ره‌نگه ئه‌وپه‌ڕی 10 بۆ 15 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر "دابڕان" كه‌وتبێت و
ئه‌وه‌ی تریشی له‌لایه‌ن فاروقی مه‌لا مسته‌فاوه سه‌رفكراوه."
ئەمەش دەقی ڕوونکردەوە
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سروفاتی كۆنفرانسی
"دابڕان"
له رۆژانی به‌ستنی كۆنفرانسی "دابڕان"
دا، هه‌ندێك كه‌س و په‌یج، باسی مه‌سروفاتی سه‌دان هه‌زار دۆلاری كۆنفرانسه‌كه‌یان
كردووه. هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌ندامانی كۆنفرانس رونكراوه‌ته‌وه كه مه‌سروفاته‌كه
چه‌ند ده‌بێ و چۆنیش دابینكراوه. لێره‌شدا ده‌مانه‌وێ بۆ رای گشتی روونبێته‌وه
كه‌وا:
ته‌واوی خواردن و خه‌وتن و كرێی هۆڵی كۆنفرانسه‌كه،
به هیمه‌تی به‌رێز (فاروقی مه‌لا مسته‌فا) كراوه. ده هه‌زار دۆلاریش بۆ بلیتی
ته‌یاره‌و رازاندنه‌وه‌ی هۆڵ به سپۆنسه‌ری تر دابینكراوه. له‌سه‌ر
"دابڕان" ره‌نگه ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی (10) بۆ (15) هه‌زار دۆلاری تر بكه‌وێ.
له‌مه زیاتر مه‌سروفمان نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به دیموكراسی و ئازادیش، پێویستمان به
رونكردنه‌وه نییه، بیسه‌لمێنین ئایه دابڕان دیموكرات و رۆشنگه‌رخوازه یان نا؟
له‌مه‌یاندا په‌له‌مان نییه.. ده‌شزانین دوژمنانی دیموكراسی، له‌م هه‌ڵڵاو بگره‌یه،
مه‌رامیان چییه. دابڕان و رۆشنگه‌ران، خۆمان له هه‌واڵی مه‌رامچیه‌كان، دوور ده‌گرین.
راگه‌یاندنی دابڕان
25-9-2016