یەكێتی: فوئاد حسێن شكستی هێنا و دەبێت بگۆڕدرێت

وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێیوایە د. فوئاد حسێن لە ئەركەكەی خۆی بۆ نێوەندگیریی لایەنەكان‌و داوا دەكات بیگۆڕن.

لە وەڵامی لێدوانێكی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لەتیف نێروەیی وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی رەسمیی حیزبەكە دەڵێت "دۆخی ناوخۆی یەكێتی هۆكاری گەورەكردنی كێشە سیاسیەكانی هەرێم نییە بەڵكو كێشەكە ئەوكاتە گەورەتر و بەبنەستیش گەیشت كە د.فوئاد حسێن نەیتوانی ئەركی نێوەندگیری و ناوبژیوانی لە نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بەسەركەوتوانە بەئەنجام بگەیەنێت و داواشی نەكرد كە توانای جێبەجێكردنی ئەو ئەركەی نییە و با كەسایەتییەكی دیكەی پارتی كە لەخۆی بە ئەزمونتر و دەسەڵاتدارتر بێت، ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێت".

وتیشی "هەر لەبەرئەوەی د.فوئاد حسێن لە هەوڵەكانی خۆی لەگەڵ شاندی حزبە سیاسییەكانی هەرێم و پاشان لەگەڵ كەسایەتییە یەكەمەكانی حزبەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێم شكستیهێنا، كێشەكان نەك گەورەتر بوون بەڵكو بە بنەبەست گەیشتن، ئەمەش حەقیقەتێكە و بەهیچ بیانویەك پەردەپۆش ناكرێت".



PM:02:02:26/09/2016