وێنە .. ئەرشیف
لە بەیانی ئەمڕۆ سەرجەم زانکۆکانی ناوچەی سەوز کە سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و راپەڕین و کۆیەو چەمچەماڵ دەگرێتەوە گردبوونەوەو ماوەی مانگێکیان داوە بەحکومەت.
لەو خۆپیشاندان و گردبوونەوانەدا مامۆستایانی زانکۆ داوا دەکەن کە
پێداچوونەوە سیسیتمی مووچەو پاشەكەوت كردندا بکرێت و پێدانی مووچەكان لە كاتی
خۆیدا بدرێت.
مامۆستایانی زانکۆ ماوەی مانگێك دیاری كراوە بۆ حكومەتی هەرێم كە وەڵامی
داواكاریەكان بداتەوە.
ئەو زانکۆیانەی بەشداریان کرد لە مانگرتن و خۆپیشانداندا هەریەک لە زانکۆی سلێمانی و هەڵبجەو گەرمیان و چەرمۆ و راپەڕین و کۆیەیە، هەندێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیانە گردبوونەوەو هەندێکی تریان بەخۆپیشاندان ئەو چالاکیەیان ئەنجامدا.