سەدام حسێن دوو هاوسەری لە یەک جیاکردەوە

لە وڵاتی ئیمارات و لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیردا بە هۆی گۆرانی وتن بەسەر سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق، خانەوادەی بووک و زاوا دەبێتە شەڕیان و بەو هۆیەشەوە لە یەکتر جیادەبنەوە.

خەلیفە محەمەد، ڕاوێژکاری خێزانی دەڵێت" سەیرترین جیا بوونەوە، جیابوونەوەی دوو هاوسەر بوو بە هۆی وتنی گۆرانی بەسەر سەدام حسێن سەرۆكی لە سێدارە دراوی پێشووی عیراق، لە ئاهەنگی هاوسەرییاندا".

ئەو ڕاوێژکارە خێزانییە دەڵێت یەکێک لەو گۆرانیانەی ژە وتاراوە لەو ئاهەنگەدا گۆرانییەک بووە کە لەسەردەمی جەنگی عێراق ئێراندا بەسەر سەدام حسێندا وتراوە، کە لەسەر داوای خێزانی بووک بووە و بەوەش خێزانی زاوا زۆر بێتاقەت بوون و دەستیان بە قسەوتن بە یەکتر کردووە بەوەش زاوا هەر لەوێدا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.


ئەمەش ئەو گۆرانییەیە کە ئەو دوو هاوسەرەی لە یەکتر جیاکردەوە



PM:03:46:30/09/2016