پەیامنێرێکی ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد

دڵشاد هیمۆ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە دهۆک، لەگەڵ تۆرین کە ئەویش نووسەر و ڕۆژنامەنوسێکی شاری دهۆک ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.
دڵشاد هیمۆ، بە ماڵپەڕی NRT2 ڕاگەیاندووە کە بە خۆشەویستی هاوسەرگیریان کردووە، و پێش پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریش، ماوەی شاش مانگ خۆشەویستی یەکتر بوون.
هەر بە گوێرەی هەواڵەکە "هاوسەرەکەی دڵشاد، نووسەر و ڕۆژنامەنوسە و چەند وتار و شیعر و هەڵبەستی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی دهۆک بڵاوکردووەتەوە."
ماڵپەڕەکە بڵاویشی کردووەتەوە "دڵشاد هیمۆ لە دایکبووی ساڵی (١٩٩٠) و لە شاری دهۆک لە دایکبووە لە گوندی "سپیندار"ی سەر بە قەزای ئامێدی و دەرچووی شەشی ئامادەییە، و لەساڵی ٢٠٠٨ەوە کاری میدیایی دەکات. تۆرین لە ساڵی (١٩٩٤) لە شاری دهۆک لە گوندی "دێرەشێ" سەر بەقەزای ئامێدی لەدایکبووە، و لە ئێستادا خوێندکاری بەشی کارگێڕی و کارە لە زانکۆی دهۆک"..



PM:09:21:02/10/2016