میترۆ ئەو وەزارەتە ئاشكرا دەكات كە زۆرترین زانیاریی بە رۆژنامەنوسان داوە

ئەمرۆ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ناوی ئەو وەزارەتانەی  ئاشکرا کرد كە زانیارییان بە رۆژنامە نوسان داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3/10 ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، بەپێی ئەو ئامارەی ئەنجامیان داوە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ڕیزبەندیی یەکەمی ئەو دامەزراوانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە کە یاسای پێدانی زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان جێبەجێ کردووە و زۆرترین زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان داوە.

باسیشی لەوە کردووە کە دوای ئەو وەزارەتە، هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندرووستی و کشتوکاڵ، لە ڕیزبەندیی دووەم و سێیەم دان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش وەک دامەزراوەیەکی فەرمی، لە ڕیزبەندیی چوارەمین دامەزراوەی هەرێمی کوردستانە کە زۆرترین زانیاری بە ڕۆژنامەنووسان داوە.



PM:01:21:03/10/2016