عادل موراد رەتیدەكاتەوە "قسەی هەرزەكارانە"ی لەسەر "ناوەندی بڕیار" كردبێت

بەرپرسی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی، عادل موراد رەتیدەكاتەوە ئەو لەسەر "ناوەندی بڕیار"ی یەكێتی كە جێگرانی سكرتێری گشتی سەرپەرشتی دەكەن قسەی "نابەجێ‌و هەرزەكارانە"ی كردبێت.

عادل موراد لە روونكردنەوەیەكدا دەنوسێت:

 بەناوی منەوە لەفیسبوکێکی ساختەوە پۆستیکیان بڵاو کردووتەوە کە هەندێک قسەی نابەجێ وهەزەکارانەی تێدایە لەسەر هەڤاڵانم لەناوەندی بریار . من تەنها یەک فیس بووکی تایبەت بەخۆم هەیە ئەمەش لینکەکەیەتی  https://www.facebook.com/AdelMuradOfficial/?fref=ts
 هیچ پەیج وئەکاونتێکی تر تەمسیلی من ناکات پێشتریش چەند جارێک لەوبارەوە رونکردنەوەمداوە ئەو پەیجانە ساختەن و بەناوی منەوە پەیام بڵاو دەکەنەوە، بویە پەپێویستی دەزانم بۆ ڕای گشتی وهەموو هاوڕی وهەڤاڵانم روونی بکەمەوە کەبەهیچ شیوەیەک ئەو پوستەی بڵاو کراوەتەوە پەیوەندی بەمنەوە نیە.

هەر لەسەرەتای دروست بوونی دید وبوچونی جیاواز لەنێو برادەران وهەڤالانم لەمەکتەبی سیاسی چ وەک عادل موراد یاخود لەگەڵ هاوڕیانم لەئەنجومەنی ناوەندی هەوڵی بێوچانمان دا لەپێناو پاراستنی یەکێتیی ناو یەکێتیی ونزیک خستنەوەی بۆچونەجیاوازەکان و بەردەوام دەبین چونکە هەمومان پێکەوە سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی مام جلال پێک دێنین وهەمومان پێکەوە دەتوانین ئومێد ودوا رۆژی یەکێتیی وجەماوەر کەشتر بکەین.

عادل موراد
5/10/2016



PM:02:12:05/10/2016