وتاربێژی مزگەوتێكی هەولێر لەسەر شاجوانەكەی هەرێم دێتە دەنگ
مامۆستا سەید ئەحمەد پێنجوێنی وتاربێژ لە مزگەوتی حاجی جەمال لە هەولێر، لە وتاری دوێنی هەینیدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان پارەی نیە بۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەرەكانی كەچی 350هەزار دۆلاری بۆ هەڵبژاردنی شاجوان خەرج كردووە و داهاتوی ئێوە وەك داهاتوی سەدام حسێن دەبێت.
هەروەها ئاماژەی بەوە ش كرد: پێویست بوو حكومەتی هەرێم ئەو 35 دەفتەرەی بۆ مامۆستا و فەرمابنەران و خەرج بكردایە و حكومەت پارە لە قوتابی دەسێنێت و باوك خۆی دەكوژێت لەبەر نەبونی و قەرزاری ڕۆژ بەڕۆژ قورسایی سەرشانی هاوڵاتیان زیاد دەكەن.
مامۆستا سەید ئەحمەد پێنجوێنی وتیشی: پارە و داهاتی نەوتەكە بۆ دزو جەردەكانە و دوكەڵەكەی بۆ ئێمە و دڵنیا بن داهاتوی ئێوەش هەمان داهاتوی سەدام حسێن و بەشار ئەسەد دەبێت.
PM:01:38:08/10/2016