" گۆڕان لە حکومەت پاشەکشە ناکات
ناکۆکیەکی توند لەسەر مانەوە، یان کشانەوە لە حکومەتدا هەبووە"

ئەمڕۆ ئەو دەستەیەی سەرکردایەتی گۆڕان دەکات لەگەڵ نوێنەرانی گۆڕان لە حکومەت کۆدەبنەوەو لە ناکۆکییەکی توندا بڕیار دەدەن وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەت نەکشێنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ ئەو دەستەیەی سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات کە زۆربەیان کادیرە پێشووەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی گۆڕان لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر بارودۆخی سیاسی و هەڵوێستی ئەوان لەسەر مانەوە، یان پاشەکشە لەحکومەت و، خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکانی مامۆستایان و فەرمانبەران کۆدەبنەوە".

لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەلایەن عومەری سید عەلی ئەندامی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە سەرکردایەتی دەکرا، هەریەک لە مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگەو رێباز محەمەد وەزیری دارایی و ئاکۆ حەمە کەریم بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان بەراشکاوانە رای خۆیان ئاشکرا کردووەو لەگەڵ کشانەوەدا بوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان".

لەسەر پرسی کشانەوە، یان مانەوە لە حکومەت، بەپێی زانیاریەکانی سپی، دەمەقاڵێ و ناکۆکی لەنێوان سەرۆکی پەرلەمان و عومەری سەید عەلی کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی کردووە دروستبووە.

لەسەر ئەو پرسە لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە بڕیاریداوە نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆڕان لە حکومەتدا بمێننەوەو پاشەکشە نەکەن و ، لیژنەیەک بۆ دارشتنی بەیانێک دەستنیشان کراوە کە لەرۆژی ١٠/١٢ رۆژی دەکردنی وەزیرەکانی گۆڕان بلآوبکرێتەوەو ئەم هەڵوێستەی گۆران ئاشکرا بکرێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەی گۆڕاندا دووڕا لە ئارادابووە، رایەک جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە یەکێتیش وەک پارتی بەرپرسە لەم بارودۆخەی کوردستان و پێویستە چاو لەکەموکوڕیەکانیان نەپۆشرێت، رایەکی ترلە ئارادابووە کە پارێزگاری لەپەیوەندیەکان لەگەڵ یەکێتیدا بکرێت بەپێی ڕێککەوتنی ٥/١٧ی نێوانیان.

سەبارەت بەو گردبوونەوەو خۆپیشاندانانەی لە سلێمانی و ناوچەکانی تر دژی گەندەڵی و سیستەمی پاشکەوتی مووچە سازدەکرێت، گۆڕان لەترسی هەڵگیرسانی توندتیژ و شەڕ، پشتگیری جۆپیشاندانی ٩/٢٧ بە راستەوخۆ نەکرد، بەلآم دوای ئەنجامی خۆپیشاندانەکە کە بەهێمی بەڕێوەجوو، رای گۆڕان لەسەر خۆپیشنادانەکە گۆڕدراوەو ئێستا ئەو بزووتنەوەیە پشتگیری خۆپیشاندان دەکەن.

ئەمڕۆ ١٠/٩ سەرکردایەتی گۆڕن لەگەڵ نوێنەرانی بزووتنەوەی گۆاڕن لە حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەو بڕیاردرا لیژنەیەک بۆ داڕشتنی بەیانێک لەرۆژی ١٠/١٢ دەربکەن، ئەو رۆژەی وەزیرەکانی گۆڕان لکەکابیەنه نێچیرڤان بارزانی دەرکران.


PM:07:41:09/10/2016