بەوێنە .. شوێنی ئەشکەنجەدانێکی نهێنی سەردەمی سەدام ئاشکرا دەبێت

شوێنێکی ئەشکەنجەدانی سەردەمی سەدام لە بینایەی دیبلۆماسی عێراق بووە لە نیویۆرک کە خەڵکی تێدا ئەشکەنجەدراوەو کووشتوویانن  و دواتر ناردوویانەتەوە بۆ عێراق.

رۆژنامەی " میرەری " بەریتانی لە راپۆرتێکیدا کە لەزاری فەرمانبەرێکی ئەو بیانی دیبلۆماسی عێراقەوە لە نیویۆرک بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە" سەدام چەندان کەسی موخابەراتی بەناوی سلکی دیبلۆماسیەوە، ناردووە بۆ سەفارەتەکانی لەم وڵاتانە بۆ پاکتاوکردنی نەیارانی".
ئەو کارمەندە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەو بینایەدا ژووری تاریکی پۆڵاین هەبووە کە خەڵکی عێراقی نەیاریان هێناوەو ئازاریان داون و دوایی کوشتوونیان و کوردوویانەتە سندوقی دیبلۆماسیەوەو ناردوویانتەوە بۆ عێراق.

رۆژنامەکە باس لەوە دەکات بەهۆی عورفی دیبلۆماسی نێو دەوڵەتیەوە کەس بۆی نەبووە بچێتە ناو بیناکەوەو هەر بەپێی یاسای نێو دەوڵەتیی ئەو سندوقانەی نێردراونەتەوە بە فڕۆکەدا بۆ عێراق بۆ کەس نەبووە بی پشکنێت.  
 



PM:02:33:13/10/2016