وێنە.. دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەم بۆنەیەدا دەردەكەوێت

وێنەی گەلاوێژ خان، هاوسەری سیاسەتمەداری كورد ئیبراهیم ئەحمەد‌و دایكی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڵاودەبێتەوە.

ئەمرۆ 2016/10/13 لەیادی 72 ساڵەی دامەزراندنی كتێبخانەی گشتی سلێمانیدا، كتێبخانەكە دوو مەراسیمی رێكخست، مەراسیمی یەكەمیان بەئەلیكترۆنیكردنی كتێبخانەكەو دووەمیشیان كردنەوەی پیشانگایەكی كتێب بەداشكاندنێكی زۆرەوە.

لەم رێوڕەسمەدا خاتوو گەلاوێ بەشداری كرد. خاتوو گەلاوێژ، خێزانی سیاسەتمەداری كورد (ئیبراهیم ئەحمەد) كەخاوەنی 28 كتێب و نامیلكەو بڵاوكراوەیە لەبوارەكانی (رۆمان،یاداشت چیرۆك، كورتەچیرۆك، نۆڤلێت و ئەدەبی منداڵان) و هەروەها نووسەری سەدان وتارە بەزمانەكانی كوردی و عەرەبی.





PM:03:08:13/10/2016