فەرهاد پیرباڵ: دەبمە سەرۆکی مەلا کرێکار

د. فەرهاد پیرباڵ، نوسەر و مامۆستای زانکۆ لە چاوپێکەوتنێکدا داوا لە مەلا کرێکار، سەرۆکی ڕەوتی شاخ دەکات بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە تێیدا هێرشێکی توند دەکاتە سەر حکومەتی هەرێم و دەڵێت دەبێت میز بە دادگای هەولێردا بکرێت.

هەروەها باس لەوە دەکات خەوی بە بارزانییەوە دیوە و داواش دەکات مەلا کرێکار بگەڕێتەوە و دەڵێت قوربانت بم مامۆستا كرێكار وەرەوەو پێكەوە كاردەكەین، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم دەبێتە مەلا کرێکار.



PM:07:42:14/10/2016