دوێنێ هونەرمەندێكی ناوداری شاری سنە بەهۆی نەخۆشییەوە
كۆچی دوایی كرد.
هونەرمەندی خۆشنووس (سیرووس مەعروفی) ئەمڕۆ لە شاری سنەی سەر بە پارێزگای كوردستان
كۆچی دوایی كرد و یەکێک بووە لەوانەی ستایلی تایبەتی خۆشنوسی خۆی هەبووە و یەکێکە
لەو کەسایەتییە ناودارانەی ئەو شارە.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٤٥ لەدایکبووە و شەوی ڕابردوو دوای ساڵێک
ناڵاندنی بەدەس نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و جگە لەخۆشنووسی مۆسیقاژەنێکی باشی
شاری سنە بووە و لە چەندین بواری کلتوریدا کاری کردووە.