" جڤاتی گشتی و نیشتمانی بۆ پرسی مانەوە، یان کشانەوە لە حکومەت کۆدەبنەوە"

وا بڕیارە ئەم هەفتەیە هەردوو دەستەی بەرپرسیاری بزووتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی و چڤاتی نیشتمانی لەسەر پرسی مانەوە لە حکومەت، یان کشانەوە کۆببنەوە. 

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو دوو کۆبوونەوەیە کە سەرەتا جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوەو دواتر جڤاتی نیشتمانی لەسەر داوای نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە کە ئێستا لە دەرەوەی ولآتە.

هەفتەی رابردوو لە ساڵیادی دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان و رێگاگرتن لە سەرۆکی پەرلەمان کە بچێتەوە سەر کارەکەی ئەو ئەنجومەنەی ئێستا وەک خانەی راپەراندن کارەکانی ئەو بزووتنەوەیە بەڕێوە دەبات کۆبوونەوەو بڕیاریان لەسەر مانەوەیان لە حکومەت داو، هەڵوێستیان تەنها لە سێ بەیاننامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق و ستاڤی وەزاری گۆڕان لە حکومەتی هەرێمدا دەربڕی.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هەردوو کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیە لەسەر داوای نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە تا لە هەموو روویەکەوە لەو دوو دەستەیە ئەو پرسە تاوتوێ بکەن و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدەن وەک تێکڕای بزووتنەوەی گۆڕان. 

ساڵی پار ١٠/١٢/ ٢٠١٥ پارتی دیموکراتی کوردستان رێگری لە سەرۆکی پەرلەمان کرد کە بچێتەوە هەولێر بۆ سەر کارەکەی و هەر هەما رۆژ وەزیرەکانیشی لە سەر کارەکانیان دەرکرد.



AM:12:04:15/10/2016