جۆری خۆراک کاریگەری هەیە لەسەر هەبوونی
ئازار لە کاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتاندا و دەبێت خانمان ئاگادار بن لەو کاتەدا
ئەم جۆرە خۆراکانە نەخۆن.
١-خواردنی چەوری و گۆشت دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازار
و بەگوێرەی توێژینەوەكان خواردنی گۆشت و چەوری لەكاتی سووڕ مانگانە وا دەكات هەست
بەئازار بكەن و ماسولكەكانتان گرژ بن، هاوكات گۆشت و چەوری دەبێتە هۆی زۆربوونی
رێژەی هەوكردن.
٢- خواردنی ئایس كرێم و خواردنەوە ساردەكان دەبێتە
هۆی بەهێزبوونی ئازاری سووڕی مانگانە و بەردەوامبوون، بۆیە پێویستە لە جیاتی ئایس
كرێم و خواردنەوە ساردەكان، خواردنەوەی گەرم بخۆنەوە.
٣- فینگەر و چپس یەکێکی دیکەیە لەو خۆراکانەی کە
نابێت لە کاتی سوڕی مانگانەدا بخورێت، چونكە چپس
دەوڵەمەندە بە سۆدیۆم و دەبێتە هۆی وشكبوونی جەستە و ئەمەش وا دەكات وشكبوونەوە لە
جەستە رووبدات و كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروون جێ دەهێڵێت، بۆیە پێویستە لەجیاتی
ئەوە گوێز و بادام بخۆن.
٤- خۆت بەدووربگرە لەو
خوارنانەی کافاینی تێیدایە وەک قاوە و چا و شوكۆلاتەی گەرم و کۆلا و خواردنەوە
وزەبەخشەکان، چونکە دەبێتە هۆی تێكچوونی سووڕی مانگانە، هاوكات گرژی و ئازار لە
ماسولكەكانی كۆئەندامی زاوزێ دروست دەكات، لە رووی دەروونییەوەش تووشی رەشبینی و
دوودڵیتان دەكات.
٥- ئەو خواردنانە مەخۆ کە ڕێژەی شەکری بەرزە چونکەشەكر دەبێتە هۆی تووشبوون بە گرژی ماسولكەكان لە
كاتی سووڕی مانگانەدا.