بە وێنە.. هەرگیز نێچیرڤان بارزانیت بەم شێوەیە بینیوە؟

هێمن هەورامی، چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنها بە پانتۆڵ و کراسێکەوە دەرکەوت، کە زۆرینەی کات بە قات و بۆینباخەوە بینراوە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا نێچیرڤان بارزانی بە پانتۆڵ و کراسێکەوە دەرکەوتووە.
نێچیرڤان بارزانی لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٦٦ە و لە بارزان لەدایکبووە و لە ئێستادا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەبیلە بارزانی کچی مەسعود بارزانی ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و چوار مناڵیان ھەیە بە ناوەکانی‌ «ئیدریس»و «ڕانیە» و "چياڤان" و "مايا" . نێچیرڤان بارزانی جگە لە کوردی، زمانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.



PM:03:36:24/10/2016