مەلا کرێکار: ئەم لایەنە کوردییە ڕێگەی دا بە داعش بێتە کەرکوک
مەلا کرێکار، ئەمری ڕەوتی شاخ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆچوونی خۆی سەبارەت بە دەوڵەتی ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ته‌نزیمی ده‌وله كه ئێستا ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی ئه‌یبات به‌ڕێوه له سه‌دا سه‌د نوێنه‌ری باڵێكه كه هیچ شتێكی غه‌یری خۆی نابینێ، ته‌نها بروای به‌مه‌نهه‌جی خۆیه‌تی".
مەلا کرێکار سەبارەت بە هێرشەکە سەر شاری کەرکوک ڕایگەیاند "پارتی رێگه‌ی دا به ده‌وله كه هاتنه ناو كه‌ركوك". ( لە کاتێکدا زانیارییە ئەمنییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە ئەو ناوچەیەی داعشی لێوە هاتووە دەکەوێتە نزیک بەشیر و ناوچەکە حەشدی شەعبی و پێشمەرگەی هێزەکانی ٧٠ ی یەکێتی تیادایە).
هەروەها دەڵێت من خۆم خاوەنی ساحەی خۆمم و ناچمە ناو ساحەی کەسی تر و هەروەها دەڵێت " له‌سه‌ر موسڵمانان فه‌رز نیه به‌یعه‌ت بده‌ن به‌ته‌نزیمی ده‌وله‌وه"
PM:10:09:24/10/2016