ژووری رەوەندی بزووتنەوەی گۆڕان لە لەندەن کۆنفرانسی ناوخۆیی بە ئامادەبوونی نەوشیروان مستەفا سازکردو لەو کۆنفرانسەدا پرسیاری ئەوی لە رێکخستنەکانیان کرد " پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا ئێستا ده‌توانێت چی بكات؟".
ئەو کۆنفرانسە كه‌دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد‌و تیایدا نه‌وشیروان مسته‌فا وتی " پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا ئێستا ده‌توانێت چی بكات؟ ئێستا بیروبۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت چی بكات؟ ره‌نگه هه‌ر بیروبۆچوونێكیش بیانووی خۆی هه‌بێت‌و بیه‌وێت بیسه‌لمێنێت، به‌ڵام هه‌موو بیروبۆچوونه‌كان له‌ڕوانگه‌ی دڵسۆزییه‌وه‌یه هه‌م بۆ كورد‌و هه‌م بۆ گه‌شه‌پێدان‌و به‌هێزكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌به‌رده‌می ئێوه‌دایه كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چی پێده‌كرێت‌و ده‌توانێت چی بكات، ئه‌م پرسیاره له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌ندامانی گۆڕان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندایه".
وته‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كه كه‌متر له‌دوو خوله‌ك بوو تیایدا وتی "ئومێدم وایه له‌كۆتاییدا به‌یه‌ك وه‌ڵامی یه‌كگرتووه‌وه له‌م پرسیاره گرنگه‌دا بێینه ده‌ره‌وه، كه قازانجی گۆڕان‌و میله‌ته‌كه‌مانی تێدابێت".
هەریەک لە محەمەد تۆفیق رەحیم و هەردوو کوڕەکەی لەو کۆنفرانسەدا هاوڕێیەتی نەوشیروان مستەفایان کرد.