وێنە...هەردی و هەرێم ئەم كارە كۆیان دەكاتەوە

هەردوو هونەرمەندی برا هەردی سەلاح و هەرێك سەلاح پەیام بۆ سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆكی هەدەپە دەنێرن.

هەردی سەلاح و هەرێم سەلاح دوای ڕووداوەكانی توركیا و دەستگیركردنی هاوسەرۆك و پەرلەمانتارانی هەدەپە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیامی تایبەتیان بۆ دەسەڵاتدارانی توركیا و سەلاحەدین دەمیرتاش هەیە.

هەردی سەلاح لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەی ساتی دەستگیركردنی هاوسەرۆكی هەدەپە بڵاودەكاتەوە و دەنوسێت "دەمیرتاش بەوگرتنە زۆر زیاتر لەجاران سومبولی تر و بە هەژموونتر دەبێ، توركیا هەڵەی كرد".

هەرێم سەلاحی براشی لەڕێی ئینستەگرامەوە وێنەیەكی دەمیرتاش بڵاودەكاتەوە و پەیامێك ئاڕاستەی نەیارەكانی دەكات و دەنوسێت حەسادەت هیچ سودێكی نییە".



PM:02:18:06/11/2016