دۆناڵد ترامپ بوو بە سەرۆکی ئەمریکا

بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترامپ وەک ٤٥مین سەرۆکی ئەمریکا هەڵبێژێردرا.

دۆناڵد ترامپ بە کۆکردنەوەی زۆرینەی دەنگەکان بوو بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ترامپ تەمەنی ٦٩ ساڵە و ٢٧٤ دەنگی بەدەستهێنا کە تەنها پێویستی بە ٢٧٠ دەنگ بوو.
دۆناڵد ترامپ، پێشتر لایەنگیری پارتی دیموکراتەکان بووە، ئێستاش کاندیدی پارتی کۆمارییەکان بوو، لە ناو پارتەکەی خۆشیدا زۆرێک لەگەڵیدا نەبوون، وەک ڕاگەیەندرا جۆرج بۆشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئەگەرچی لە هەمان پارتە ئامادە نەبوو دەنگی پێ بدات.
ئەو یەکێکە لە سەرمایەدارە ناسراوەکانی ئەمریکا و خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی ترەمپە، سێ جار هاوسەرگیری کردووە و هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی لە ژێر ناوی ئەمریکا مەزن دەکاتەوە بەڕێوە برد.
ئەو خاوەنی ڵیدوانی سەرنج ڕاکێشە و توندترین وتەشی ئەوە بوو کە ڕایگەیاند هیلاری نەیتوانیوە مێردەکەی ڕازی بکات چۆن گەلی ئەمریکا ڕازی دەکات (کە مەبەستی ئەوە بوو بێل کلینتۆنی هاوسەری هیلاری خیانەتی لێکردووە و هیلاری لە ڕووی سێکسییەوە نەیتوانیوە ڕازی بکات).




AM:09:53:09/11/2016