ڤیدیۆ...باوەڕ دەكەیت سەرۆكە نوێكەی ئەمریكا یەكێكە لە ئەكتەرەكانی ئەم فیلمە بەناوبانگە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی نوێی ئەمریكا وەك كۆمباس بەشداری چەند بەرهەمێكی سینەمایی و تەلەفزیۆنی كردووە.

حەزی زۆری دۆناڵد ترەمپ بۆ دەركەوتن وایكردووە، بە چەند ڕۆڵێكی كورت و وەك كۆمبارس بەشداری چەند فیلم و درامایەكی ئەمریكی بكات و ڕۆڵێكی كورتی لەو بەرهەمانەدا هەبێت، ئەمە جگە لەوەی ساڵی 1995 بەشداری ڕیكلامێكی تایبەت بە یەكێك لە ماركە بەناوبانگەكانی پیتزای كردووە.

یەكێك لەو بەرهەمانەی ترەمپی تێدا دەركەوتووە، بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی Home Alone كە ساڵی 1992 بەرهەمهاتووە، بەیەكێك لە پڕبینەرترین فیلمەكانی هۆلیود دادەنرێت كە تائێستاش بینەری خۆی هەیە.

دەركەوتنی سەرۆكی ئەمریكا لەو فیلمەدا بۆ ماوەی چەند چركەیەكە و تێیدا مەكۆڵی كۆڵكن ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە پرسیاری دەربارەی هۆتێلێك لێدەكات، دوای ئەوەش كە وەڵامی دەداتەوە لە بەر چاو ون دەبێت و دەرناكەوێتەوە.



PM:03:29:10/11/2016