بە وێنە.. دکتۆرە بەڵقیس دەناسنەوە؟ زۆر گۆڕاوە

خانمە گۆرانیبێژ، بەڵقیس دۆسکی چەند وێنەیەکی نوێی لەگەڵ ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بڵاوبووەوە کە زۆرێک لە هەوادارانی پێیان وایە زۆر گۆڕاوە.

هەڵکەوت زاهیر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ بەڵقیس دۆسکی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرێک لە هەودارانی ئەو خانمە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دکتۆرە بەڵقیس زۆر گۆڕاوە، ئەمەش پاش ئەوە دێت ئەو خانمە ماوەیەکی زۆرە لە چاوی میدیاکان دوورە بەهۆی نەخۆشییەوە.

بەڵقیس دۆسكی ساڵی 1953 لەدایك بووە و لە شەستەكانی سەدەی ڕابردووە دەستی كردووە بە كاری هونەری و ساڵانێكی زۆر لە بەغداد ژیاوە، ماوەی چەند ساڵێكیشە گەڕاوەتەوە كوردستان و ئێستا مامۆستای كۆلێژی هونەرە جوانەكانی هەولێرە.

 

 

له گه ل د به لقيس

A photo posted by halkawt zaher (@halkawtzaher) on



AM:10:57:13/11/2016