"بۆردومانەکەی شاری عەفرین فڕۆکەی روسی بوو"

میدیاکانی نزیک پەیەدە بلآویان کردەوە ئەو هێرشەی دوێنی کرایە سەر خاڵێکی پشکنین لە عەزاویە لەنزیک عەفرین فڕۆکە جەنگیەکانی رووسیا ئەنجامیان داوە.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ ی رۆژئاوا بلآویکردەوە ئەو بۆردومانەی دوێنێ کرایە سەر خاڵی پشکنینی عەزاویە و ٥ هاولآتی کووشتوو ٥٠ ی لە ناحیەی شیراوا لە عەفرین بریندار کرد، فڕۆکەی رووسی بووەو ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ئەو جێگایە کراوە پارچەکانی لەو ناوچەیە کەوتووە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە رێگای مووشەکەی راجیماوە سووپای تورکیا بنکەکانی یەپەگەی لەنزیک بەنداوی شەهبا لەباکوری شاری حەلەب بۆردومان کردووە. 



AM:11:27:14/11/2016