ڕێکخراوی فەلەکناسی ڕایگەیاند ڕەتیکردەوە كاتژمێر 12:30 تاكو 3:30ى به‌یان، به‌هۆى ده‌رچوونى
تیشكى كۆزمۆ له مه‌ریخه‌وه، به‌كارهێنانى مۆبایل له كوردستان زیانى هه‌بێت.
ئه‌ژى چه‌تۆ، سه‌رۆكى رێكخراوى فه‌له‌كناسانى
كوردستان به ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "تیشكى كۆزمۆ له مه‌ریخ ده‌رده‌چێت،
به‌ڵام مه‌ترسى نییه بۆ سه‌ر مرۆڤ وه‌ك ئه‌وه‌ى باسده‌كرێت به‌ناوى ده‌زگاى
ناساوە و ئه‌سڵ و ئه‌ساسیشى نییه".
ئەژی چەتۆ وتیەتی "له چه‌ندین شوێن و ده‌زگاى
میدیاییه‌وه، زانیاریى هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ى تیشكى كۆزمۆ كه گوایه
كاریگه‌ریى له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى گه‌یاندن به‌تایبه‌ت مۆبایل هه‌یه و زیانى بۆ سه‌ر
ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵانه هیچ بنه‌مایه‌كى زانستیان نییه".
هەروەها ڕاشیگەیاندووە"ئه‌مشه‌و هیچ مه‌ترسیه‌ك نییه و هاوڵاتیان ده‌توانن به ئاره‌زوى خۆیان
مۆبایل به‌كاربهێنن، ئه‌و تیشكه هیچ په‌یوه‌ندى به تۆڕه‌كانى مۆبایله‌وه نییه
و هاوڵاتیانیش نابێت وا زوو بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریى ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه،
چونكه له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى باوه‌رپێكراو ده‌رنه‌چووه".