ئەو رۆژنامەنووسەی پێڵاوەکانی گرتە بۆش ئەمجارە دەیگرێتە هاوسەرەکەی

میدیا عێراقییەکان رەخنە لە رۆژنامەنووس مونتەزەر زەیدی دەگرن، ئەو رۆژنامە نووسەی لە کاتی کۆنگرەی رۆژنامەگەری مالکی ‌و بووشدا پێڵاوەکەی گرتە بۆش، ئەمجارە لە هاوسەرەکەی جیا دەبێتەوەو لێیدەدات، میدیا عەرەبییەکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مونتەزەر ئەمجارە پێڵاوەکەی گرتۆتە هاوسەرەکەی.

ئەو رۆژنامەنووسەی ساڵی ٢٠٠٨ پێڵاوەکەی گرتە جۆرج بۆش تا ئەو دەمە کەس نەیدەناسی و لەو رووداوە ناوبانگی دەرکرد، دوای ساڵێک و چوار مانگ جیابوونەوەی لە هاوسەرە لوبانییەکەی ( مریم یاغی ) هێرشکردنە سەری و لێدانی جارێکی تر ناوبانگی دەرکردەوە. 

لەم ماوەیەی دواییدا مریم یاغی داوای یاسایی لەسەر هاوسەری پێشووی کە ئەویش میدیاکارە لە لوبنان تۆمار کردووە، لەبەر ئەوەی هێرشی کردۆتە سەری و ئازاری داوەو لە مانگی کانوونی یەکەمدا دانیشتنی دادگایەکە بەڕێوە دەچێت.

مریم کەساڵی ٢٠١٥ لە مونتەزەر زەیدی جیابۆتەوەو خاوەنی یەک مناڵن، لەچەند رۆژی رابردوودا وێنەیەکی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە کە شوێنی لێدان بە رووخساریەوە دیارە. 



PM:05:52:20/11/2016