بە ڤیدیۆ.. ئەم وڵاتە ئیسلامییە لەولآتە ئەوروپاییەکان زۆر زیاتر دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ئافرەتان تێدا ئەنجامدەدرێت

دوای وڵاتی هیند و چین، وڵاتی سعودیە بە سێهەم وڵات دادەنرێت لە دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر ئافرەتان.

کۆمپانیایەکی توێژینەوە جیهانی توێژینەوەیەکی مەیدانی بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ئەنجام دەدات و، لە کۆی ٢٤ وڵات، سعودیە سێهەم وڵاتە لە گەێچەڵکردنی سێکسی بە ئافرەتان لە شوێنی کارکردندا.  

ئەو توێژینەوەیە لەسەر ١٢ هەزار ئافرەتی فەرمانبەر لەو  وڵاتانەی توێژینەوەکانیان تیا کراوە، ئەنجام دراوە، بەپێی ئەو توێژینەوەیە لە ١٦% ژنانی کارکەر لە سعودیە لە لایەن بەرپرسانەوە لە شوێنی کارەکانیان رووبەرووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

رێژەی ئەو دەستدرێژیە لە سعودیە بەرزترە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەرەنساو سوید و ئەڵمانیاو ئیتالیاو بەریتانیاو ئوسترالیاو ئیسپانیا و وڵاتانی تری ئەوروپی.

وڵاتی چین بە دووەم وڵات دێت بەپێی ئەو توێژینەوەیە رێژەی دەستدرێژی سێکسی ١٨% یە، وڵاتی هیندیستانیش رێژەی گێچەڵی سێکسی ٢٦% دایە. 

هەرچی مەکسیکە ١٣% دایە، باشوری ئەفەریقا ١٠% یە، ئیتالیا ٩% یە، بەرزایل و کۆریای باشوورو روسیاو ئەمەریکا ٨%، یابان و کەنەداو ئیسپانیاو ئەرجەنتین ٦%، ئەڵمانیاو بەلجیکاو بۆڵەندا لە ٥% دایە.

زۆربەی ئەو ژنانەی رووبەرووی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە لە خوار ٣٠ ساڵەوەن.






PM:07:57:22/11/2016