ماریا هەورامی زۆر جیاواز دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووتەوە کە بە شێوەیەکی زۆر جیاواز دەرکەوتووە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ماریا هەورامی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و ئەوەی جیاوازە، ماریا قژە لولەکەی نەماوە و ئێستا قژێکی خاوی هەیە.

ماریا كەمال مستەفا، ناوە هونەرییەكەی ماریا هەورامییە، دایك و باوكی لە هەورامان لەدایك بوون، بەڵام خۆی لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی لەدایك بووە. ماریا دەرچووی بەشی میوزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانییە و لە ساڵی 2009 بەدواوە دەستی بە گوتنی گۆرانی كردووە.

هەروەها ماریا سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری ڕایگەیاندبوو "جوانكاریم نەكردووە، قەتیش حەزم لێی نەبووە، بەنیازیش نیم جوانكاری بكەم، چونكە هەست دەكەم ئەوكات دەبمە كەسێكی دەستكرد".

 

گرنگترین بڕیارەڪانی ژیان هەرگیز ئاسان نین..!!!

A photo posted by ★ℳARYA★ (@maryahawramy) on



PM:11:41:22/11/2016