دادگای نەرویج مەلا کرێکار رادەست دەكاتەوە

دادگای نەرویج رەزامەندی لەسەر رادەستكردنەوەی مەلا كرێكار بە وڵاتی ئیتالیا دەربڕی‌و بەم بۆنەوەی ئەمرۆ مەلا كرێكار لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیر كرا.

 ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11 لاپەڕەی تایبەتی مەلا کرێکار لە فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "دادگای باڵای نەرویج ڕازی بووە بە بڕیاری دادگای یەکەم لەسەر ناردنی مامۆستا کرێکار بۆ ئیتاڵیا".

هەروەها نوسیویەتی "ئەمرۆ دادگای باڵای نەرویج بڕیارەکەی بڵاوکردەوە، ئامادە نەبووە کێشەکە وەربگرێت و چاوی پێدا بخشێنێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە پۆلیسی نەرویج ئەوەشی وتووە "دەستگیریان کرد، بە بەهانەی ئەوەی نەوەك ڕابکات".

پێشتر دادگایەکی بەریتانیا بڕیاریدا سێ تۆمەتباری کورد ڕەوتی شاخ ڕەوانەی ئیتاڵیا نەکرێن لەبەرئەوەی ئەگەری خراپ ئەشکەنجە مامەڵەکردنیان هەیە لە زیندان لە ئیتاڵیا.

ئاوات وەهاب حەمە ساڵح، بەکر حەمەد، و زانا ڕەحیم بە تۆمەتی کاری "تیرۆریستی" پارساڵ لە هەڵمەتێکی دژە تیرۆری ئەوروپا بەپێشەنگی ئیتاڵیا دەستگیرکران.

ئەم سێ کوردەی لە بەریتانیا دەستگیرکروان بەشێکن لە ژمارەیەکی دیکە لە تۆمەتباری دیکە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هێرشی تیرۆریستی و فڕاندنی دیبلۆماسی ئەوروپی دەستگیرکراون.

لە دادگایی ئەم سێ کەسەدا ئەوە بە دادوەر وترا "کە ئەمان هەوڵی فڕاندن و بە بارمتەگرتنی دیبلۆماتی بەریتانیان داوە بۆ ئازادکردنی سەرۆکی ڕەوتەکە، مەلا کرێکار لە زیندانێکی نەرویج".



PM:02:38:23/11/2016