ئەم وێنەیە ملیۆنان کەسی لە دنیادا گریاند

بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێکی چوار ساڵی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە کە کۆچی دوایی کردووە بووە هۆی گریانی ملیۆنان کەس لە سەرتاسەری جیهاندا.
جێسیکا ویلان ناوی ئەو منداڵەیە کە باوکی وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "به‌ داخه‌وه‌ ده‌ڵێم جێسيكاى بچووكمان كاتژمێر 07:00ى ئه‌م به‌يانييه‌ كۆچى دواييكرد".
ئاندی باوکی جێسیکا وێنەیەکی منداڵەکەی بڵاوکردەوە  كه‌ جێسیکا به‌ هۆى ئازاره‌وه‌ ده‌گريێت و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى 20 هه‌زار پاوەند ته‌نيا له‌ دوو رۆژدا كۆبكرێنه‌وه‌ بۆ تێچووى چاره‌سه‌رى جێسيكا.
دواى كۆكردنه‌وه‌ى 97 هه‌زار پاوەند بۆی ئەو منداڵە گیانی لەدەستدا.
دايك و باوكى جێسيكا وتیان ئه‌و پاره‌يه‌ى كۆكراوه‌ته‌وه‌ ده‌يبه‌خشن به‌ سندووقى پشتيوانى له‌ توێژينه‌وه‌ زانستييه‌كانى بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ كه‌ تووشى منداڵان ده‌بن.



PM:08:28:23/11/2016