جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد وێنەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

ساز ئاسۆ کە لە ڕاپرسییەکدا وەک جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد هەڵبژێردرا بە شێوەیەکی بەربڵاو چەند وێنەیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.

بەشێکی زۆر لە پەیجەکانی ئینستاگرام و فەیسبووک چەند وێنەیەکی نوێی خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگ، ساز ئاسۆیان بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە هۆی سەرسامی ژمارەیەکی زۆر هەوادارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان.

ساز هەفتەی ڕابردوو لە ڕاپرسییەکی ماڵپەڕی کەی مەگەزیندا وەک جوانترین خانمە پێشکەشکاری کورد دیاریکراو لە دوای پێشکەشکردنی پڕۆگرامی شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان زۆرێک پێیان وابوو ئەو شایستەی ئەوە بووە ببێتە شاجوانی کوردستان.

ساز ئاسۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پەیجی (Kurdish World Singer) چەند نهێنییەكی ئاشكرا دەكات و وەڵام ئەو پرسیارانە دەداتەوە كە هەوادارانی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لێیان كردووە، لەنێوانیاندا ئاشكرا كردنی تەمەن كە لەئێستادا 23 ساڵە.

ساز باس لەوە دەكات كە بەشێوەیەكی زۆر سودفە دەستی بەئەنجامدانی كاری ڕاگەیاندن كردووە، لەنێوان زیاتر لە 100 كچیشدا بۆ پێشكەشكردنی پرۆگرامێك لە (NRT2) هەڵبژێردراوە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاریش ئەو ڕاگەیاندنكارە دەڵێت"هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاریم نەكردووە، عەیبەش نییە گەر كەسێك جوانكاری بكات".

سەبارەت بە بونی پەیوەندی خۆشەویستی ساز باس لەوە دەكات كورد زۆر حەزی بە زانینی وەڵامی ئەو پرسیارەیە، بۆیە ئەو وەڵامی ناداتەوە و باس لەوە ناكات كە خۆشەویستی هەیە یاخود نا


.

 

New Photoshoot #Model . #Akam #photography . ©Akam Hamadamin Photography

A photo posted by ©AKAM HAMADAMIN PHOTOGRAPHY (@akam_photography_) on

 

New Photoshoot #Model . #Akam #photography . ©Akam Hamadamin Photography

A photo posted by ©AKAM HAMADAMIN PHOTOGRAPHY (@akam_photography_) on



PM:06:45:25/11/2016