وەفدەکەی پارتی بۆ لای لایەنەکان بە سەرپەرشتی فازل میرانیە

پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند " بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی هەرێم مەکتەبی سیاسی لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنەکان بە سەرپەرشتی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی".

مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسینێکدا دەڵێت" له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا پشتیوانی پارتیمان بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند و به‌ ده‌روازه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ ناوخۆییه‌كانمان زانی، له‌م هه‌فته‌یه‌شدا سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ین".

لەو نووسینەدا وتەبێژکەی پارتی دەڵێت "مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و بیرو ڕا گۆڕینه‌وه‌ له‌سه‌ر میكانیزم و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردن و به‌ كرده‌نیكرنی په‌یامه‌كه"‌.



PM:09:54:26/11/2016