خوشکێکی بارزانی کۆچی دوایی کرد

ئیقلیما مەلا مستەفا بارزانی خوشکی مەسعود بارزانی کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ لە دەڤەری بارزان بەخاک دەسپێردرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ئیقلیما مەلا مستەفا بارزانی خوشکی گەورەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچیی دوایی کرد.

هاوکات ئاماژەیان بەوەش کردووە کە هەر ئەمڕۆ تەرمی ناوبراو لە دەڤەری بارزان بەخاکدەسپێردرێت و پرسەکەشی لە هۆڵی بۆنەکانی پیرمام دەبێت.



PM:03:50:05/12/2016