بە ڤیدیۆ.. هونەرمەندێک لە سەر ستەیج لە کاتی سەمادا گیان لە دەستدەدا
لە ولآتی شیشان لە رۆژی دایکدا هونەرمەندێک لە کاتی نمایشی دەورێک لە شانۆگەریەک لەسەر ستەیج کتوپڕ گیان لەدەستدەدات.
وەک رۆژنامەو وێبسایتی میرەر بلآویکردۆتەوە لەو کاتەی خوازینۆف سەما دەکات لە پێناو گۆرانی بێژی شانۆگەریەکە، ئەخماتوفا، لەپڕ دەکەوێت و گیان لەدەستدەدات، بەلآم جەماوەر وا دەزانن ئەوە بەشێکە لە شانۆگەریەکەو ئاسایی وەریدەگرن و چەپڵەی بۆ لێدەدەن، دوای کە پێیدەزانن فریای نەخۆشخانە ناکەوێت و دەمودەست لە جێگای خۆیدا گیان لەدەستدەدات.
ڤیدیۆکە لەلایەن یەکێک لە بینەرەکانەوە وێنە گیراوە، ئەو ئەکتەرەی گیانی لەدەستداوە مامۆستای سەمای منالآنیشە.
PM:09:46:06/12/2016