ڤیدیۆ...ببینە ئەم ئەستێرە عەرەبەلە كوردستان چی كردووە

خانمە هونەرمەند نور عەرقسوسی كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە كە لە كوردستان وێنەی گرتووە.

نور عەرقسوسی  لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (بشوفك حالی) بڵاودەكاتەوە كە لە شاری شوێنێكی گەشتیاری وێنەی گرتووە و سۆران عەلی شەریف كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

كلیپەكە چەند مانگێك پێش ئێستا لەكاتی سەردانەكەی عەرقسوسی بۆ كوردستان وێنەگیراوە، بەڵام خۆی بڵاوكردنەوەی بۆ چەند مانگێك دواخستووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لەو كاتەدا گۆرانییەكی دیكەی بەناوی (معقولە) لە دهۆك كلیپ كرد و بڵاویكردەوە.

لە مانگی ڕابردووشدا نور سەردانی هەولێری كرد بە مەبەستی تۆماركردنی گۆرانییەك بەشێوەزاری عێراقی و بڕیاریداوە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا بڵاویبكاتەوە.



PM:06:36:10/12/2016