یەکێتی وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕاگەیاند

ماڵپەڕی کوردسات کە لەلایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییەوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت ئاشکرایکرد ئەم هەفتەیە دەس بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.
ماڵپەڕی کوردسات لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە ئاشکرایکردووە"بڕیارە لەم ھەفتەیەوەو بەپێی بڕی داھات دەست بکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەران".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ مووچەی مانگی ١٠ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشبکرێت.".

PM:08:20:10/12/2016