خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی و چەند شوێنێکی تر بەڕێوەدەچێت

بەیان ئەمڕۆ ١٢/١٣ جارێکی تر مامۆستایان و فەرمانبەران لە سلێمانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا گردبوونەوەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، هاوکات لە هەڵبجەو چەند شارۆچکە خۆپیشاندان دەستی پێکردەوە.

زیاتر لە دوو مانگ و نیوە مامۆستایانی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و کۆیە بەردەوامن لە خۆپیشاندان لە پێناو هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، تا ئێستا حکومەت بەرامبەر ئەم ناڕەزایەتییە بڕیاری ئەوەی دەرکرد کە بڕی ١٥٠ هەزار دینار مانگانە بدرێت بە مامۆستایانی دەرەوەی شارەکان و، ١٠٠ هەزار دیناریش مانگانە بدرێت بە مامۆستایانی ناو شارەکان، بەلآم تا ئێستا مامۆستایان بەم بڕیارەی حکومەت رازی نینین و بەردەوامن لە خۆپیشاندان.

لەزۆربەی ئەو ناوچانەی خۆپیشاندان بەردەوامە زۆربەی قوتابخانەکان داخراون و تەناه ژمارەیەکی کەم قوتابخانە دەوامیان تێدا دەکرێت. 



AM:10:11:13/12/2016