وێنە...جوانی ئەم كچە كوردە سەرنجی هەمووان بۆ خۆی ڕادەكێشێت و دەیكاتە شاجوانی ئەم وڵاتە

كچە دیزاینەر و نمایشكاری ناسراوی كورد سۆنیا بێتوشی بە شاجوانی ئێران هەڵدەبژێردرێت.

لە تارانی پایتەختی ئێران و لە مەراسیمێكی تایبەتدا، سۆنیا بێتوشی لەنێوان چەند كچێكی دیكەی ئێرانیدا بە شاجوانی ئەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێت و وەك نوێنەری ئێرانیش بەشداری مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی (Miss Grand International) دەكات بۆ ساڵی 2017 كە لە ڤێتنام ئەنجام دەدرێت.

بێتوشی توانیوێتی سەرنجی ئەندامانی لیژنە بۆ خۆی ڕابكێشێت و وەك شاجوان هەڵبژێردرێت، دوای بەدەستهێنانی نازناوەكەش سوپاسی ئەو كەسانەی كردووە كە هاوكاریان كردووە، دەشەیەوێت لەماوەی ئەم ساڵەدا چەند كارێكی خێرخوازی ئەنجام بدات كە بەشێکی لە کوردستان دەبێت.

سۆنیا بێتوشی ساڵی 1991 لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و دەرچووی زانكۆی مهابادە و وەك دیزاینە و نمایشكاری كاری كردووە و بەهۆی كارەكانییەوە توانیوێتی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی پەیدا بكات.



PM:05:43:14/12/2016