ژنێکی ئەمریکی کە مامۆستایە لە Cigarroa High School لە ئۆتۆمبێلێکدا دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر قوتابییەکی ١٦ ساڵی خۆی.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ بڵاوکراوەتەوە، لورا میشێل لوزانۆ ناوی ئەو ژنە مامۆستا 46 ساڵەیە کە لە یەكێك لە قوتابخانەكانی ویلایەتی تەكساس لە ئەمەریكا بە ناوی Cigarroa High School ، بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی دەگیرێت.
پۆلیسی ئەو ویلایەتە ئاشکرایکردووەئەو مامۆستایە بە ڕووتی لەگەڵ منداڵەكەدا لە بەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكەدا بوون و تۆمەتبارە بە دەستدرێژی سێكسی كردنە سەر قوتابییە 16 ساڵانەكەی.
ئەو ماڵپەڕە بڵاویشی کردووەتەوە ئەو مامۆستایە و قوتابییەکەی پشکینینی تەندروستیان بۆ دەکرێت بزانن توشی هیچ نەخۆشییەک نەبوون.