بزانە ئەم ١٥ کچە کوردە بەهۆی دەستدرێژی سێکسییەوە چییان لێهاتووە

بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە لە كوردستان 15 ئافرەت بەهۆی دەستدرێژی سێكسی تووشی نەخۆشی دەرونی بوون.

تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤی هەرێم بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاند "تائێستا 15 كەیسمان بە دەست گەیشتووە كە لە پارێزگاكانی هەرێم ئافرەتان تووشی نەخۆشی دەرونی بوون بەهۆی دابین نەكردنی شوێنی حەوانەوە شەوانە لەسەر شەقامەكان دەخەون و هیچ شوێنێكی چارەسەریان بۆ دابیننەكراوە".

ناوبراویش ڕایگەیاندووە "ئەو ئافرەتانە لەلایەن هەندێ‌ كەسەوە دەستدرێژی سێكسیان كراوەتەسەر، بۆیە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بەزووترین كات چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزنەوە".

هەروەها وتوشییەتی ئەو ئافرەتانەی تووشی نەخۆشی دەرونی بوون پێویستیان بە پزیشك و راهێنەری دەرونی هەیە .



PM:09:03:15/12/2016